سەردێڕ:

نرخی زێڕ بەرزترین ئاستی لە مانگی رابردوودا تۆمارکرد

PM:02:06:17/03/2023

1952 جار خوێندراوەتەوە

نرخی زێڕ بەرزبوەوە و بەهای ئۆنسەیەک زێڕ گەیشتە هەزار و ٩٣٠ دۆلار، بەوەش بەرزترین ئاستی لە ماوەی یەک مانگی رابردوو تۆمارکرد.


ئەمڕۆ هەینی، نرخی زێڕ لە بازاڕە جیهانییەکان بەرزبووە و بە هەمان شێوە لە بازاڕەکانی عێراق و هەرێم نرخی زێڕ بەرزبووە، ئەوەش سەرەڕایی کاریگەری بەرزی بەهای دۆلار.

نرخی مسقاڵێک زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم:

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٩٢ هەزار دینار.

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٤٥٢ هەزار دینار.

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤٣٧ هەزار دینار.

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٧٢ هەزار دینار.
ک - ک













گەلەری