فرۆشتنی بەنزینی ٦٩٠ دیناری بە ئۆتۆمبێلی تایبەت و بارهەڵگر لە چەند بەنزینخانەیەکی پارێزگای هەولێر دەستپێدەکات.
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر لیسیتی ئەو بەنزیخانانەی بڵاوکردەوە کە بەنزینی ٦٩٠ دیناری بە ئۆتۆمبێلی تایبەت و بارهەڵگر دەفرۆشن.
بەپێی لیستەکە بەنزینخانەکانی
(رۆژهەڵات و گەردی و نەورۆز و رەوەند و محەمەد و دیڤاڵ) بە سەرپەرشتی وەزارەتی
سامانە سروشتییەکانی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم بەنزینی ٦٩٠ دینار بە شۆفێرانی ئۆتۆمبێلی
تایبەت و بار هەڵگر دەفرۆشرن.
لە ماوەی رابردوودا، بەنزینی
٦٩٠ دیناری تەنها دەدرا بە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکانی تەکسی و پاس و بەنزینی ٨٠٠ دیناری
بە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکانی دیکە دەفرۆشرا.
ئـ - ع