سەردێڕ:

بلاسخارت لەبارەی هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە روونکردنەوە دەدات

PM:12:55:07/09/2021

12776 جار خوێندراوەتەوە

جینێن بلاسخارت پەیکی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق رایگەیاند، نەتەوە یەکگرتووەکان تیمێکی گەورە لە عێراق بڵاودەکاتەوە لەپێناو چاودێریکردنی پرۆسەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەڕلەمانی عێراق کە بڕیارە لە ١٠ى تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بەڕێوە بچێت.


ئەمڕۆ سێشەممە، جینێن بلاسخارت لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، ئەم هەڵبژاردنەی داهاتووی عێراق زۆر جیاوازتر دەبێت، ئێمەش لە نەتەوەیەکگرتووەکان پشتگیریەکی گەورەی پرۆسەکەی هەڵبژاردنێکی راستگۆیانە لە عێراق دەکەین.

پەیکی نەتەوە یەکگرتووەکان وتیشی، چەند رێکارێک گیراوەتە بەر لە پێناو نەهێشتن و رێگریکردنی لەهەر ئەگەرێکی ساختەکاری و رێگەش نادرێت ئامێرەکانی تەلەفۆن ببرێتە ژوری لە ناوەندەکانی دەنگداندانەوە.

روونیشیکردەوە، چەندین کارمەندی زمانی جەستە لە ناوەندەکانی دەنگداندا دامەزرێنراون بۆ هاوکاریکردنی خاوەن پێداویستییه تایبەتەکان.

بلاسخارت راشیگەیاند، زیاتر له ١٣٠ شارەزای نێودەوڵەتی لە عێراقدا بونیان هەیه کە بەمەبەستی چاودێریکردنی پرۆسەی هەڵبژاردنەکاندا هاتوون.













گەلەری