سەردێڕ:

بڕیارێکی نوێ لە کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکانەوە

PM:12:30:07/09/2021

19352 جار خوێندراوەتەوە

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق رایگەیاند، "ھەر کەسێک بەتۆمەتی ھێرشکردنە سەر گردبوونەوەکانی تایبەت بە بانگەشەی ھەڵبژاردنەکان دەستگیر بکرێت، بەند دەکرێت یان سزای دارایی دەدرێت".


نیبراس ئەبو سۆدە یاریدەدەری وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەدا، ھێرشکردنە سەر بانگەشەکانی ھەڵبژاردن، بە تاوانی ھەڵبژاردن ھەژمار دەکرێت و ئەنجامدەرانی رەوانەی دادگای تایبەتمەند دەکرێن، باسی لەوەشکرد ھەر کەسێک بەتۆمەتی ھێرشکردنە سەر گردبوونەوەکانی تایبەت بە بانگەشەکانی ھەڵبژاردنەکان دەستگیر بکرێت، بەند دەکرێت یان سزای دارایی دەدرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، "سزای بەندکردنەکە لەنێوان یەک مانگ بۆ یەک ساڵ دەبێت و سزا داراییەکەیش لە یەک ملیۆن دینار بۆ پێنج ملیۆن دینار دەبێت".
ئەمەش دوای ئەوە دێت دوو رۆژ لەمەوبەر، میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردبووەوە کە ژمارەیەک چەکداری نەناسراو تەقەیان لە گردبوونەوەیەکی بانگەشەکانی ھەڵبژاردنەکانی ھاوپەیمانیی عەزم، بەسەرۆکایەتی خەمیس خەنجەر لە قەزای ئەبو غرێب باشوری بەغدا کردووە کە تیایدا نزیک بوو لە برینداربوونی یەکێک لە کاندیدەکانی ئەو حزبە.













گەلەری