رێبەری باڵای ئێران رایگەیاند، ژەهراویبوونی کچە خوێندکارەکانی ئێران تاوانێکە لێخۆشبونی نییە. دەشڵێت، " پێویستە بەرپرسان بە جددی کار بۆ دۆسییەکە بکەن".
ئاژانسی فەرمی هەواڵی ئێرنای ئێران لە زاری عەلی خامنەیی رێبەری باڵای ئێران بڵاویکردەوە، ژەهراویکردنی کچە خوێندکارەکان تاوانێکە و لێخۆشبوونی نییە و ئەنجامدەرانی تاوانەکە سزای توند بدرێن و کاربەدەستانیش بە جدی کار لەسەر دۆسییەکە بکەن.
سەبارەت بە رووداوەکە، هەندێک
لە سیاسییەکان ئاماژەیان بەوەدا، رەنگە ئەو کچانە لەلایەن ئەو گرووپە دینیانەوە
کرابێتنە ئامانج کە دژایەتی خوێندنی کچان دەکەن و بەو هۆیەوە زیاتر لە هەزار کچە
خوێندکاری ئێران لە قوتابخانە جیاوازەکان
رووبەڕووی هێرشی ژەهراویکردن بوونەتەوە.
لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی
پێشوو، لە ٢٥ ناوچەی وڵاتی ئێران کۆمەڵێک کچە خوێندکار ژەهراویبوون و ئەوەش هەندێک لە دایک و باوکانی ناچار کردووە
کچەکانیان لە قوتابخانە دەربهێنن و خۆپیشاندان ئەنجام بدەن.
ک - ک