AM:08:30:05/03/2023
1652 جار خوێندراوەتەوە
جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، پاش ٣٢ ساڵ لە راپەرین، نەک هیچ ئامانجێکی راپەرین نەهاتووەتە دی بەڵکوو لە هەندێک رووەوە هاوڵاتییان خۆزگە بە پێش راپەرین دەخوازن.
پاش ٣٢ ساڵ لە راپەڕین، جوڵانەوەی نەوەی نوێ ئاماژەی بەوەدا، هیچکام لە ئامانجەکانی راپەرینی گەلی کورد نەهاتووەتە دی.
٣٢ ساڵ بەسەر ئەنجامدانی راپەڕینی خەڵکی کوردستان تێدەپەرێت و دوای ٣٠ ساڵیش
لە بوونە خاوەنی پەرلەمان، بەڵام گوزەرانی هاوڵاتیانی هەرێم سەختە و هێشتا موچەی
مانگی رابردوویان وەرنەگرتووە.
بەدەر لەوانەش؛ هێشتا هیچ کام لە خزمەتگوزارییەکانی ئاو و کارەبا بۆ هاوڵاتیان
بەبێ گرفت دابین نەکراوە و خزمەتگوزارییەکانی دیکەی وەک نەخۆشخانە حکومی و بەشێکی
فەرمانگەکان و تەنانەت رێگاوبانیش لە ئاستی پێویستدا نین. وەک ئەوەی لە رابردوودا
چەندین جار گرفتی نەبوونی دەرمان لە نەخۆشخانە حکومییەکان راگەیاندراوە.