سەردێڕ:

دادوەرى عێراق بڕیارى داخستنى نۆڕینگە نایاساییەکانیدا

PM:12:35:06/09/2021

4316 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنى باڵای دادوەری عێراق بڕیاری داخستنی سەرجەم ئەو نۆرینگانەی دەرکرد کە مۆڵەتی یاساییان نییە و بەدەر لە رێنماییەکان کراونەتەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە، ئەنجومەنى باڵای دادوەری عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، بە بڕیاری دادوەرانی لێکۆڵینەوە بڕیاردرا بە هاوکاریکردنی سەندیکای پزیشکانی ددان بەمەبەستی داخستنی ئەو نۆرینگە و کلینیکانەی مۆڵەتی یاساییان نییە و لەلایەن سەندیکاکەیانەوە نەناسێراون و ناسنامەی پیشەییان نییە.

راگەیەنراوەکە ئاماژەی بەوەشداوە، جەختکراوەتەوە لەسەر هەڵبژاردنی پسپۆڕان و ئاگادارکردنەوەیان لەوەی ئەرکی ئەوان تەنها هونەری دەبێت نەک یاسایی.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەنجومەنی دادوەری بڕیاریدا بە رێکخستنی هۆڵێکی دادگایی بە رۆڵگێران لە پەیمانگای پەرەپێدانی دادوەران لەبارەی سەلماندنی پشکینینی DNA.

ئەمە لەکاتیکدایە، لەماوەی رابردوو کردنەوەی ژمارەیەکی زۆر نۆرینگە و کلینیکی پزیشکی بۆ چارەسەرکردنی نەخۆش و پێدانی دەرمان بەشێوەی نایاسایی و لەدەرەوەی یاسا و رێنماییەکان بووەتە دیاردە لە پارێزگاکانی عێراق.


كـ ، ئـ








گەلەری