سەردێڕ:

سەرۆک وەزیرانی ئۆکرانیا داواکارییەکی ئاڕاستەی وڵاتانی کەنداو کرد

PM:10:46:01/03/2023

4556 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی ئۆکرانیا رایگەیاند، داوا دەکەن سزاکانی سەر روسیا توندتر بکرێتەوە و داوا لە وڵاتانی کەنداو دەکەن بەشداربن لە پرۆژەکانی بنیادنانەوەی ئۆکرانیا و وتیشی، "پێویستمان بە ٤٧ ملیار دۆلار هەیە."


دێنیس شمیهال سەرۆک وەزیرانی ئۆکرانیا بە میدیا جیهانییەکانی راگەیاند، داوا لە وڵاتانی رۆژئاوا دەکەن سزاکانی سەر روسیا توندبکەنەوە، بە شێوەیەک روسیا هەلی ئەوەی نەمێنێت لە رێگەی سزاکانەوە بودجەی چەکداری خۆی بەهێز بکات.

وتیشی، "پشتبەستن بە سەرچاوەی وزەی روسی گفتوگۆ لە بارەی سزا نوێیەکانی داهاتووی سەر ئەو وڵاتە درێژ دەکاتەوە."

ئاماژەی بەوەشدا، ئۆکرانیا سوپاسگوزاری سعودییە، چونکە ئەو وڵاتە گەورەترین پشتیوانی ئۆکرانیا بووە لە نێو وڵاتانی کەنداودا بە تایبەتی لە پڕۆژە مرۆیی و کۆمەڵایەتییەکان و داوا لە وڵاتەکانی دیکەی کەنداو دەکەن بەذسار بن لە پرۆژەکانی بنیادنانەوەی ئۆکرانیا.

ئەوەشی خستەڕوو، پشتیوانی ئێران لە روسیا بووەتە هۆی وێرانکردنی ژێرخانی ئابووری ئۆکرانیا، لە ئەنجامی بەکارهێنانی فرۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی لەلایەن روسیاوە و بە شێوەیەکی خێرا و بەپەلە ئۆکرانیا پێویستی بە ٤٧ ملیار دۆلارە بۆ کەمکردنەوەی دەرئەنجامەکانی جەنگ.













گەلەری