PM:05:58:25/02/2023
122792 جار خوێندراوەتەوە
بەهای تمەن بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی و لە هەرێم پێنج ملیۆن و ٢٩٠ هەزار تمەن بە ١٠٠ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا و وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانیش بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، یەکێک لە هۆکارەکانی دابەزینی نرخی تمەن توندکردنەوەی سنورەکانی عێراق و کەمکردنەوەی بەقاچاخبردنی دۆلارە بۆ ئێران.
جەبار گۆران وتەبێژی بازاڕی دۆلاری سلێمانی ئاماژەی بەوەشدا، لە ئێستادا لە سنوورەکانی هەرێم و عێراق لەگەڵ ئێراندا رێوشوێنی زۆر توند گیراونەتەبەر و بەقاچاخبردنی دۆلار بۆ ئێران بە شێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە و ئەوەش بووەتە هۆی دابەزینی نرخی تمەن.
باسی لەوەشکرد، یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی دابەزینی نرخی تمەن سزاکانی سەر
ئێران و بێهیوابوونی وڵاتانی ٥+١ـە لە رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران.
وتەبێژی بازاڕی دۆلاری سلێمانی هاوڵاتیانیشی ئاگادارکردەوە، خۆیان
بەدوور بگرن لە کڕینی دراوی تمەن، چونکە بەردەوام لە دابەزیندایە و بەهۆی سزاکانی
ئێرانەوە ئەو دراوە ماوەی چەند ساڵێکە بەهاکەی بەرز نەبووەتەوە.
هاوکات، ئەمڕۆ شەممە، لە کاتی داخستنی بازاڕەکانی دراودا ١٠٠ دۆلار
بە ١٥٢ هەزار و ٦٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ
نرخەکەی دابەزیوە.
ئـ-کـ