سەردێڕ:

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی: بەردەوام دەبین لە هاوکاریکردنی بانکی ناوەندی عێراق

PM:11:58:10/02/2023

14568 جار خوێندراوەتەوە

سندوقی دراوی نێوەدەوڵەتی جەختی لە بەردەوامی هاوکارییەکانی بۆ بانکی ناوەندی عێراق کردەوە و رایگەیاند، دەیانەوێت لە رێگەی گەشەپێدانی کەرتی بانکی عێراقییەوە خزمەت بە ئابوری و سیاسەتی دراوی عێراق بکەن.


بانکی ناوەندی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، لەسەردانەکەیدا بۆ واشنتۆنی پایتەختی ئەمریکا عەلی موحسین ئیسماعیل بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی عێراق لەگەڵ محمود محێدین بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سندوقی دراوی نیوەدەوڵەتیدا کۆبووەتەوە.

ئەوەشهاتووە، هەریەکە لە بانکی ناوەندی و سندوقی دراوی نێودەوڵەتی جەختیان لە پەیوەندی هاوکاری دوولایەنەی نێیوانیان کردووەتەوە کە لە رێگەی گەشەپێدانی کەرتی بانکی عێراقییەوە خزمەت بە ئابوری و سیاسەتی دراوی عێراق دەکات.

عەلی موحسین ئیسماعیل بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی عێراق لە کۆبوونەوەکەدا باسی لەوەشکردووە، لەپێناو چاکسازی لەکەرتی بانکی عێراقدا و بەگوێرەی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان چەندین رێوشوێنی گرنگیان بەمەبەستی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و سپی کردنەوەی پارەو بە قاچاخبردنی دۆلار گرتووەتەبەر، وتیشی گرتنەبەری ئەم رێوشوێنانە کاریگەرییەکی گەورەی ئەرێنی لەسەر بازرگانی نێودەوڵەتی عێراق و ئابوری نیشتیمانی دەبێت.

ئەوەشیخستووەتەڕوو، لەرێگەی کۆمەڵێک بڕیارەوە بانکی ناوەندی عێراق رێوشوێنی پێویست دژبە گەندەڵی سپیکردنەوەی دراو و بەقاچاخبردنی دەگرێتەبەر کەکاریگەری ئەرێنی لەم بوارەدا دەبێت. هاوکات، لایخۆیەوە مەحمود محێدین، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سندوقی دراوی نێودەولەتی جەختی لەوەکردەوە کە لەچەندین رووی جیاوازەوە بەردەوامدەبن لە هاوکارییە هونەرییەکانیان بۆ بانکی ناوەندی عێراق.













گەلەری