PM:04:15:04/09/2021
55772 جار خوێندراوەتەوە
بەهۆی ئاگرکەوتنەوەیەک لەنێو ماڵی برایەکی هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح، سێ برازای گیانیان لەدەستدا.
پەیامنێری ئێن ئاڕتی باسی لەوەکرد، ئاگرێک لە نێو ماڵی فەرحان عامری برای هادی عامری لە ناوچەی جادرییە لە بەغدای پایتەخت کەوتەوە و بەهۆی ئەو ئاگرەکەوە سێ برازای بەهۆی دوکەڵی ئاگرەکەوە خنکاون.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، سێ قوربانییەکە پاش گەیشتنی تیمەکانی فریاکەوتن بۆ نەخۆشخانە
گواستراونەتەوە و پاش تەواوکردنی رێکارەکان تەرمەکانیان رادەستی خانەوادەکەیان
کراوەتەوە.
راشیگەیاندووە،
ئەو سێ کەسەی بەهۆی دوکەڵی ئاگرەکەوە خنکاون ناویان، مستەفا و رەسول و فەزە بووە.