سەردێڕ:

پەرلەمانی ئەوروپا داوایەکی ئاڕاستەی سەرۆکی ئۆکرانیا کرد

PM:01:54:07/02/2023

3728 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانی ئەوروپا بانگێشتنامەیەکی ئاڕاستەی سەرۆکی ئۆکرانیا کردووە بۆ ئامادەبوون لە کۆبوونەوەی لوتکەی یەکێتیی ئەوروپا کە بڕیارە رۆژی پێنجشەممە و هەینی داهاتوو بەڕێوەبچێت.


شارل میشال وتەبێژی سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا رایگەیاند، بانگهێشتنامەیەکی ئاڕاستەی ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا کردووە تاوەکو ئامادەی کۆبوونەوەی لوتکەی یەکێتییەکە ببێت و وتارێک پێشکەش بکات.

لەوبارەیەوە دوو پەرلەمانتاری یەکێتی ئەوروپا کە نەیانویستووە ناویان ئاشکرا بکرێت بە میدیا جیهانییەکانیان وتووە، پێنجشەممە بە ئامادەبوونی زیلینسکی دانیشتنی ئاسایی پەرلەمان بەڕێوەناچێت، بەڵکو دانیشتنێکی نا ئاسایی و بەپەلە بەڕێوەدەچێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، سەردانەکەی ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا بۆ ئەوروپا دەبێتە دووەم سەردانی بۆ دەرەوەی وڵاتەکەی پاش نزیکەی ساڵیک لە جەنگ لەگەڵ روسیا. کە یەکەم سەردانی بۆ ئەمریکا ئەنجامدا و چاوی بە جۆو بایدن سەرۆکی ئەو وڵاتە کەوت.

لە بەرەبەیانی ٢٤ـی شوباتی ساڵی ٢٠٢٢ـدا سوپای روسیا بە فەرمانی ڤلادیمیر پوتینی سەرۆکی وڵاتەکە هێرشیکردە سەر ئۆکرانیای دراوسێی و یەکێتی ئەوروپاش لەسەرەتای جەنگەکەوە پاڵپشتی خۆی بۆ ئۆکرانیا دووپاتکردەوە و چەندان هاوکاری سەربازی و مرۆیی گەیاندە ئەو وڵاتە و سزای ئابووری قورسی بەسەر روسیادا سەپاند.
ئـ.کـ
هـ.ئـ













گەلەری