سەردێڕ:

کچە هەرزەکارەکانی ئەفغانستان بۆ دەربازبوون لەناو فرۆکەخانەکاندا شویانکردووە

PM:12:22:04/09/2021

12148 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی سی ئای ئەی هەواڵگری ئەمەریکی بڵاویکردەوە، بەپێی زانیاری نهێنی کە دەستیان کەوتووە، لەناو فڕۆکەخانەى کابوڵ بۆ دەربازبوون لە ئەفغانستان و بەجێهێشتنى ئەو وڵاتە کچانى هەرزەکار هاوسەرگیریان لەگەڵ پیاوانی بەساڵاچوودا کردووە.


چەند لێکۆڵەرێکی ئەمەریکی بڵاویانکردەوە، کچە ئەفغانیەکان بۆ گەرەنتیکردنی رزگاربوونیان ئامادەییان پیشانداوە هاوسەرگیری لەگەڵ پیاوە بەتەمەنەکاندا بکەن لەناو فرۆکەخانەدا.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، لەوانەیە کۆمەڵێکیان بەهۆی ئەو هاوسەرگیرییەوە دووچاری نەخۆشی ئایدز بووبێتن.

ئاژانسی ئەسۆشیەتد پرێس رایگەیاند، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلەی لە بابەتی هاوسەرگیری کچە هەرزەکارەکانى ئەفغانستان کردووە کە لە ئێستادا لە بنکەی سەربازی فۆرت جێگیرکراون.

باسی لەوەشکردووە، وەزارەتی دەرەوە هیچ لێدوانێکی لەو بارەیەوە نەداوە، بەڵام چەند بەرپرسێك پێیان وایە چەندین کەیسی لەو جۆرە هەیە.

ئەمە لەکاتێکدایە، رۆژی ١٥ی مانگی رابردوو، دوای ئەوەی سوپای ئەفغانستان لە زۆربەی شارەکاندا پاشەکشەی کرد، چەکدارانی تاڵیبان دەستیان بەسەر زۆربەی شار و هەرێمەکاندا گرت و کابوڵی پایتەختیان کۆنترۆڵ کرد، دواتر بەلێشاو خەڵکی ئەو وڵاتە روویان لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی حامید کارزای کرد بەمەبەستی جێهێشتنی وڵاتەکە و رزگاربوون لە چەکدارەکانى تاڵیبان.













گەلەری