سەردێڕ:

یەکەم لێدوانى سەرکردە گەنجەکە لەدواى کۆنترۆڵکردنى پەنجشیر لەلایەن تاڵیبانەوە

AM:11:08:04/09/2021

225672 جار خوێندراوەتەوە

ئەحمەد شا مەسعود، سەرۆکی بەرەی بەرەنگاری نیشتیمانی لە ئەفغانستان لە دوای کۆنترۆڵکردنی ناوچەکەی لەلایەن بزوتنەوەی تاڵیبانەوە پەیامێکى بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، هەرگیز بۆ ئازادی و دادپەروەری واز لە تێکۆشان ناهێنێت.


عەلی مەیسەم نەزاری، وتەبێژی بەرەی بەرەنگاری نیشتیمانی ئەفغانستان لە تویتێکدا نامەی ئەحمەد شا مەسعودی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، کە هەرگیز واز لە تێکۆشان بۆ بەدەستهێنانی ئازادی و دادپەروەری ناهێنێت.

هەموو ئەو دەنگۆیانەشى رەتکردەوە کە گوایە لە ئێستادا لە ئەمەریکایە.

لێدوانەکە لە کاتێکدایە، دوێنێ شەو، ئاژانسی رۆیتەرز لە چاوگێکی بزوتنەوەی تاڵیبانەوە رایگەیاند، هێزەکانیان هەرێمی پەنجشیریان کۆنترۆڵ کردووە و ئێستا هەموو خاکی ئەفغانستان لەژێر دەستی ئەواندایە.

ئاژانسی سکای نیوز بڵاویکردەوە، ئەحمەد شا مەسعود، سەرۆکی ھێزی بەرەنگاری نیشتیمانی و چەند سەرکردەیەکی تر بەرەو تاجیکستان ھەڵاتوون.

هەرێمی پەنجشێر، دۆڵێکی گەورەی لەخۆی گرتووە و تێپەڕبوون پیایدا ئاستەمە و نزیکەی ٨٠ کیلۆمەتر لە کابوڵی پایتەختی ئەفغانستانەوە دوورە.













گەلەری