سەردێڕ:

یەکەم فرۆکەی ئەفغانی دەستی بە گەشتی ناوخۆی ئەو وڵاتە دەکات

PM:06:00:03/09/2021

4164 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای ئاریانا ئەفغان ئێرلاین رایگەیاند، یەکەمین گەشتی ناخۆی وڵاتەکەی دوای دەستبەسەرداگرتنی ئەو وڵاتە لەلایەن بزوتنەوەی تاڵیبان ئەنجامدەدات.


ئەمڕۆ هەیینی، بەپرسێکی کۆمپانیای ئاریانا ئەفغان ئێرلاین بە فرانس پرێسی رایگەیاند، گڵۆپی سەوزیان لەلایەن چەکداران تاڵیبانەوە بۆ هەڵکراوە بۆ ئەنجامدانی گەشتی ناوخۆیی و بڕیاریشە هەر ئەمڕۆ ئەو گەشتە ئەنجام بدرێت.

فرانس پرێس نەخشەی گەشتە ناوخۆییەکانی کۆمپانیانی ئاریان ئەفغانی بڵاوکردوەتەوە.

ئەم هەنگاوەی ئەو کۆمپانیایە دوای ئەوە دێت، چەند شارەزاییەکی بواری فرۆکەوانی قەتەر و تورکیا ئامادەکارییان کردووە بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتەکان لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی حامید کارزای لە کابوڵی پایتەختی ئەفغانستاندا.

بیلال کەریمی بە ئاژانسی هەواڵی نۆڤۆستی روسی راگەیاندووە، تاوەکو ئێستا کار لەسەر دەستێپکردنەوەی گەشتەکان دەکەن و لەوانەیە لە چەند رۆژی داهاتوو ئەو کارە کۆتایی بێت.

رۆژی ١٥ی ئەم مانگە، چەکدارانی تاڵیبان پاش کۆنتڕۆڵکردنەوەی زیاتر لە ٢٠ ویلایەتی ئەفغانستان، چوونە نێو کابوڵی پایتەختەوە و دوای چەند کاتژمێرێکیش، ئەشرەف غەنی سەرۆکی پێشووی ئەفغانستان، وڵاتی بەجێهشت و لەپەیامێکیشیدا رایگەیاند، "بەهۆی ئەوەی نەیویستووە خوێن بڕژێت، ئامادە نەبووە رووبەڕووی بزوتنەوەی تاڵیبان ببێتەوە."

لەکۆتایی مانگی رابردووەدا، ئەمریکا کشانەوەی تەواوی هێزەکانی خۆی لە ئەفغانستان راگەیاند و کۆتاشەوی مانگی ئابی ئەمساڵ دوایین فرۆکەی ئەمریکی وڵاتەکە جێدە‌هێڵێت.













گەلەری