سەردێڕ:

دەنگی ژن و پیاو کامیان کاریگەرترە؟ توێژینەوەیەکی ئەمەریکی ئاشكراى دەکات

PM:04:42:03/09/2021

13888 جار خوێندراوەتەوە

دەنگی مرۆڤ فاکتەری ڕاکێشان بۆ لایەنی ترە، هەروەک لە توێژینەوەیەکی ئەمدواییەدا پشتڕاستکراوەتەوە، کە لە کاتی قسەکردندا جەختی لەسەر خاڵێکی گرنگ کردووەتەوە، ئەمەش سەرنجڕاکێشیی قسەکەر بۆ وەرگر زیاتر دەکات.


دەنگی مرۆڤ فاکتەری ڕاکێشان بۆ لایەنی ترە، هەروەک لە توێژینەوەیەکی ئەمدواییەدا پشتڕاستکراوەتەوە، کە لە کاتی قسەکردندا جەختی لەسەر خاڵێکی گرنگ کردووەتەوە، ئەمەش سەرنجڕاکێشیی قسەکەر بۆ وەرگر زیاتر دەکات.

توێژەرانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لەتوێژینەوەکەیاندا، بۆیان دەرکەوتووە کە ڕوونی دەربڕینی وشەکان لەکاتی دەربڕیندا کاریگەری لەسەر هەڵسەنگاندنی سەرنجڕاکێشی دەنگی کەسێک هەیە.

دوو رۆژ پێش ئێستا توێژینەوەکە بڵاوبووەتەوە و تیایدا پێشنیاری ئەوە دەکات کە پەیوەندی نێوان روونی و پاکی دەنگ و وشەکانی قسەکەر و سەرنجڕاکێشیی، پشت بە ڕەگەزی قسەکەر دەبەستێت و لەنێوان رەگەزی نێر و مێدا جیاوازی هەیە.

زانایانی زانکۆی یوتا و زانکۆی کالیفۆرنیا لە شاری ئیرڤین، توێژینەوەیەکیان ئەنجامداوە و تیایدا، دەنگی ٤٢ کەسییان تۆمارکردووە کە ڕاهێنانی دەنگی جیاواز ئەنجام دەدەن، پاشان داوایان لە کەسانی تر کرد کە سەرنجڕاکێشی دەنگی بەشداربووان هەڵبسەنگێنن.

بەگوێرەی دەرئەنجامەکانی توێژینەوەکە، کە روونی دەربڕین و بەخشینی پلەی باشتری بە دەنگی ئافرەتی زیاتر بەخشییوە، لەگەڵ ئەوەشدا سەرنجڕاکێشی دەنگی پیاوانیشی بەکەم سەیر نەکردووە.

ئەو زانایانە لە توێژینەوەکەیاندا ئەوەشیان خستوەتەڕوو، کە بەرێژەی ٪٧٣ی حاڵەتەکاندا مەودای پیتی دەنگی و ڕوونی وشەکان لە ژناندا زیاتر بووە، بەراورد بە پیاوان.













گەلەری