سەردێڕ:

لە بازاڕەکانی هەرێمدا نرخی زێڕ بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە

PM:01:15:21/01/2023

71672 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە هەزار و ٩٢٦ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەوەش نرخەکەی بەرزبووەتەوە.


ئەمڕۆ شەممە، نرخی زێڕ لە بازاڕە جیهانییەکان بە هەزار و ٩٢٦ دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک مامەڵەی پێوە دەکرێت، هاوکات، نرخی یەک کیلۆگرام بە ٦١ هەزار و ٩٢٤ سەنتە و یەک گرامیش بە ٦١ دۆلار و ٩ سەنتە.

لە بازاڕەکانی هەرێمیشدا نرخی زێڕ بەرزتر بووەتەوە و وەک زەڕەنگەرەکانیش باسی لێوەدەکەن، لە ئێستادا نرخی زێڕ، پەیوەستە بە نرخی دۆلارەوە.

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان:

یەک مسقاڵ زیڕی عەیارە ٢٤ بە ٥١٠ هەزارە

یەک مسقاڵ زیڕی عەیارە ٢٢ بە ٤٧٠ هەزارە

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤٥٠ هەزارە

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٨٥ هەزارە













گەلەری