سەردێڕ:

یەکێتى ئەوروپا: قەیرانى ئەفغانستان دەریخست تواناى سەربازى پێویستمان نییە

PM:10:48:02/09/2021

2980 جار خوێندراوەتەوە

کۆشکى سپى رایگەیاند، وڵاتەکەیان سزاکانى سەر تاڵیبان هەڵناگرێت و لە داهاتوشدا بەپێی کارەکانیان مامەڵە لەگەڵ ئەو بزوتنەوەیە دەکات، هاوکات، یەکێتى ئەوروپاش دەڵێت، "قەیرانى ئەفغانستان دەریخست تواناى سەربازى پێویستمان نییە."


جین ساکى وتەبێژى کۆشکى سپى باسى لەوەکرد، ئیدارەى بایدن هەوڵدەدات ئاستى هاریکارى پێویست رێکبخات لەگەڵ تاڵیبان بەتایبەت لە دۆسیەى بەرەنگاربوونەوەى داعش کە ئەو گروپە هێرشێکى کردە سەر فڕۆکەخانەى کابوڵ و تێدا ١٧٠ مەدەنى و ١٣ سەربازى ئەمریکى کوژران.

لەلایەکى دیکەوە، جۆزێف بۆریڵ بەرپرسى سیاسەتى دەرەوەى یەکێتى ئەوروپا رایگەیاند، قەیرانى ئەفغانستان دەریخست ئەوروپا تواناى سەربازى پێویستى نییە.

دواى کۆبوونەوەى وەزیرانى بەرگرى وڵاتانى یەکێتى ئەوروپا جۆزێف بۆریڵ راشیگەیاند، پێویستە وڵاتانى یەکێتییەکە پەند وەربگرێت لە دۆسیەى ئەفغانستان و لەپێناو دروستکردنى هێزێکى وەڵامدانەوەى سەربازى هەروەها بۆ پەرەپێدانى کارەکانیان لە ناوچەى ساحلى ئەفریقا.













گەلەری