پەیمانگای نەتەوەیی بۆ تەندروستی و چاودێری لە بەریتانیا دەستيکردووە بە دابەشکردنی دەرزییەك بەسەر ناوەندە تەندروستیەکاندا و چاوەڕوان دەکرێت ژیانی هەزاران کەسی توشبوو بە جەڵتەی دڵ رزگاربکات.
ماڵپەڕی میرەری بەریتانی بڵاویکردەوە، دەرزی دەرمانی ئینکلیسیران کە پێشتر هاوشێوەی نەبووە، لەتوانایدایە کۆلیسترۆڵی خراپ لەناو خوێنی مرۆڤدا لەناوبەرێت.
پەیمانگاکە ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو دەرمانە
توانیویەتى رێگە لە گیانلەدەستدانی ٣٠ هەزار حاڵەتی توشبووی جەڵتەی دڵ و مێشك بگرێت
لە بەریتانیادا.
بەگوێرەى ماڵپەرەکە، لە ئێستادا نزیکەی ٣٠٠ هەزار
کەس لەژێر مەترسی مردندان بەهۆی جەڵتەی دڵ و مێشکەوە.
ئەوەشی خستوەتەڕوو، ئینکلیسیران لە دەیەی
داهاتوودا ژیانی ٣٠ هەزار کەس رزگار دەکات و رێگری لە ٥٥ هەزار جەڵتەی مێشک و دڵ دەکات.
لەحاڵەتی سەرکەوتوویی ئەو دەرمانەدا، پەیمانگاکە
دەتوانێت ملیۆنان ژەم لەو دەرمانە بەسەر ئەو کەسانەدا دابەشبکات کە رێژەی کۆلیسترۆڵیان
لەناو خوێندا بەرزە.