سەردێڕ:

دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق: یاسای رێگری لە هاوسەرگیری دووەمی لە هەرێم نادەستوورییە

PM:06:25:01/01/2023

3616 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق رایگەیاند، یاسای باری کەسێتی لەبارەی هاوسەرگیری دووەم لە هەرێم هاوتای دەستووری عێراقی نییە. ئەوەش ناڕەزایەتی بەشێکی چالاکوانان و مافپەروەرانی لێکەوتووەتەوە.


جاسم محمەد سەرۆکی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق لە لێدوانێکدا بە میدیا ناوخۆییەکانی عێراقی راگەیاندووە، ماددەی ١٨ی یاسای باری کەسێتی لە هەرێمی کوردستان لە بارەی هاوسەرگیری دووەم هاوتا نییە لەگەڵ ماددەی دووی بەندی یەکی دەستووری عێراق.

ئاماژەی بەوەشدا، دەقی یاسا عێراقییەکە بریتییە لەوەی دروست نییە یاسایەک دەربکرێت کە پێچەوانەی حوکمەکانی ئاینی ئیسلام بێت بۆیە ماددەی ١٨ی یاسای ژمارە ١٦ی ساڵی ٢٠٠٨ی هەموارکراو کە لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە پەسەندکراوە پێچەوانەی دەستوورە.

باسی لەوەشکرد، بەندی پێنجەمی یاسای باری کەسێتی ژمارە ١٨٨ی ساڵی ١٩٥٩لە هەرێمی کوردستان هەموارکراوەتەوە لە جێگای یاساکە کۆنەکە لە بەندی پێنجەمی ماددەکە بەم دەقە نووسراوەتەوە (ئەگەر کەسێک هاوسەرگیری دووەم ئەنجامبدات ئەوا هاوسەری یەکەمی مافی هەیە داوای جیابوونەوە بکات) و دەشڵێت، "ئەم بەندە لەگەڵ حوکمەکانی ئسیلام جیاوازە."

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە ماوەی رابردووشدا هەمان بابەت بووە جێگای باس لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا و کاردانەوەی جیاوازی بەدوای خۆیدا هێنا بەوەی، بەشێکی چالاکوانان و مافپەروەران باسیان لەوەدەکرد، لە ئێستادا بارودۆخ و سەردەم گۆڕاوە و ناکرێت کەسێک بەبێ رەزامەندنی هاوسەری یەکەمی راستەوخۆ و لەپڕ هاوسەرگیری دووەم ئەنجامبدات. بەشێکی چالاکوانانی ژنانیش ئەو پرسیارەیان ئاڕاستەی پیاوان دەکردەوە و دەیانپرسی، "ئاخۆ پیاوان هەمان بابەتیان قبوڵە؟."













گەلەری