سەردێڕ:

زانیاری نوێ لەبارەی رووداوی هێرشکردنە سەر کچێک لەلایەن ژمارەیەک گەنجەوە

PM:09:55:30/12/2022

103936 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی بەدواداچوونەکانی ئێن ئاڕ تی، ئەو شوێنەی رووداوەکەی تێدا روویداوە نمایشی ماتۆڕسواری تێدا دەکرێت و سەر بە پارێزگاى سلێمانییە، کچەکەش چووە بۆ ئەو شوێنە، ئەو کچانەش کە دەچنە شوێنەکە بەهۆی ڤیدیۆی تیکتۆکەوە دەچن، کە سەرنجیان رادەکێشێت.


لەلایەن خۆیەوە، وتەبێژى پۆلیسى سلێمانى بە ئێن ئاڕ تى راگەیاند، ئەو کچە گرفتى دەرونى هەیە و لە بنکەى پۆلیسى عەربەت سکاڵاى تۆمارکردووە.

زوهرە عەلی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە شاری سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، پارچە ڤیدیۆییەکە لەگەڕەکی هوانەی شاری سلێمانی تۆمارکراوە و کچەکە دەچێتە شوێنێک کە تایبەتە بە نمایشی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیل کە بەشێک لە گەنجان رۆژانە سەردانی دەکەن.

ئەوەشی خستەڕوو، کچان کەمتر دەچنە شوێنی نمایشکردنی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕ سکیلەکان، تائێستا تەنها دوو کچ سەردانی شوێنەکەیان کردووە کە یەکێکیان ئەم کچەیە کە لە پارچە ڤیدیۆییەکەدا دەرکەوتووە، بەڵام تائێستا نازانرێت کچەکە بەچ مەبەستێک سەردانی شوێنەکەی کردووە کە دواتر لەلایەن ژمارەیەک لەگەنجانی ئامادەبووی شوێنەکەوە هێرشی کراوەتەسەر.

چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، کچەکە لەوشوێنە راودەنرێت و بەقسەی نەشیاو دوور دەخرێتەوە، پاشان کوڕێک هەوڵیداوە بەماتۆڕ سکیلێک کچەکە لەو شوێنە دوور بخاتەوە، بەڵام هێرشی کراوەتەسەر و بریندارکراوە، دواتر کچەکە رۆشتووەتە بنکەی پۆلیس و سکاڵای تۆمارکردووە.

هاوکات، پەیامنیری ئێن ئاڕتی پەیوەست بەبابەتەکە پەیوەندی بە وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە کردووە و پۆلیس رایگەیاندووە، هێشتا هیچ سکاڵایەک لەلای ئەوان تۆمار نەکراوە و نازانن رووداوەکە چۆن روویداوە، بەڵام بەگوێرەی ئەوزانیارییانەی دەست ئەوان کەوتوون ئەو کچە لەلایەن کوڕێکەوە بەماتۆڕ بردراوەتە شوێنەکە و دواتر لەلایەن گەنجانەوە هێرشی دەکرێتەسەر و ئەوکەسەش کە ویستوویەتی لەوێ رزگاری بکات هێرشی دەکرێتەسەرو بەچەقۆ بریندار دەکرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، بەهۆی کاریگەری ڤیدیۆی تیکتۆکەوە هەندێکجار کچانیش دەچنە ئەو شوێنانەی نمایشییان تێدا ئەنجامدەدرێت، ئەو کچەش کە هێرشدەکرێتە سەری، چوەتە شوێنەکە، بەڵام هێرشکراوەتە سەری.













گەلەری