سەردێڕ:

گیراوەیەکی سادە بۆ نەمانی خاڵە ڕەشەکانی سەرلوت

PM:07:07:31/08/2021

15728 جار خوێندراوەتەوە

یەکێک لەو شوێنانەی ڕوخسار کە چەوری زۆری لێکۆدەبێتەوە سەرلوتە و دیمەنێکی ناشرین بە ڕووخسار دەبەخشێت، دەتوانرێت بە خوێی دەریایی "خوێی زبر" خاڵە ڕەشەکانی سەرلوت نەھێڵرێت.


ماڵپەڕی برایتساید لە بابەتێکدا ئاماژە بە چۆنییەتی بەکارھێنانی خوێی دەریایی دەکات بۆ لێکردنەوەی خاڵە ڕەشەکانی سەرلوت.
یەک کەوچک خوێی دەریایی لەگەڵ کەوچکێکی گەورە ئاو تێکەڵبکرێت، خوێکە لە ئاوەکەدا بتوێنرێتەوە، دواتر بدرێت لەسەر لوت بە شێوەی بازنەیی بۆ ماوەی دوو بۆ سێ خولەک مەساجی پێبکرێت.
گیراوەکە بۆ ماوەی ١٠ بۆ ١٥ خولەک پێوەی بمێنێتەوە، لە کۆتاییدا بە ئاوی شلەتێن بشۆرێت، بەڵام نابێت بە ئاوی سارد لێبکرێتەوە، چونکە ڕێگە لە کردنەوەی کونیلەکان دەگرێت و چەوری سەرلوت لێنابێتەوە.
ئ.ل













گەلەری