PM:05:53:30/08/2021
27336 جار خوێندراوەتەوە
هێزێکی تایبەتی سەر بەر لیژنەی بنەبڕکردنی گەندەڵی، بەر لە دوو ڕۆژ میقداد شەریفی ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراقی دەستگیرکردووە.
لەو چوارچێوەیەدا و لە دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون و دەرکردنی بڕیارێک لەلایەن دادگاوە، هێزەکە توانیوێتی میقداد شەریفی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا دەستگیربکات بەر لەوەی گەشت بۆ دەرەوەی وڵات بکات.
ئەوە لە کاتێکدایە میقداد شەریفی لە ژمارەیەک دۆسیەی گەندەڵیی
دارایی و ساختەکاریی لە هەڵبژاردنەکانی ڕابردوودا تێوەگلاوە کە لەبەرانبەر دەستکەوتی
دارایی بۆ لایەنە دەستڕۆشتووەکان ئەنجامیداون.