سەردێڕ:

دوو بەرپرسی عێراقی بە تۆمەتی گەندەڵی بە حەوت ساڵ زیندانیکردن سزادران

PM:03:02:30/08/2021

5700 جار خوێندراوەتەوە

دوو بەرپرس لە دیوانی پارێزگای بابل بەتۆمەتی گەندەڵی بە حەوت ساڵ زیندانیکردن سزادران.


بەڕێوەبەری فەرمانگەی گرێبەستەکان لە دیوانی پارێزگای بابل و بەڕێوەبەری ژمێریاری پلانی وەبەرھێنان لە دیوانی پارێزگاکە، ھەر یەکیان بەتۆمەتی گەندەڵی بە حەوت ساڵ زیندانیکردن، سزادران.

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، دادگای تاوانەکانی بابل تایبەت بە پرسەکانی دەستپاکی سزای حەوت ساڵ زیندانیکردنی بۆ بەڕێوەبەری فەرمانگەی گرێبەستەکان لە دیوانی پارێزگای بابل بەتۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل لە نوێنەری کۆمپانیایەک، تایبەت بە دابینکردنی ئامێری (CT scan) بۆ نەخۆشخانەی مەرجان لە پارێزگاکە دەرکردووە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، دادگای تاوانەکانی بابل لەسەر ھەمان دۆسیە، سزای حەوت ساڵ زیندانیکردنی بۆ بەڕێوەبەری ژمێریاری پلانی وەبەرھێنان لە دیوانی پارێزگای بابل دەرکردووە.

بەپێی یاساکانی عێراق لە ئێستادا سزاکان بەرایین و دەتوانرێت لە میانی یەک مانگدا لە بەراوری دەرکردنیدا لە بەردەم دادگای تەمییز تانەیان لێبدرێت.













گەلەری