سەردێڕ:

وەزیرێکى سەردەمى سەدام حسێن کۆچى دوایى کرد

PM:01:02:30/08/2021

46392 جار خوێندراوەتەوە

سەرکردەیەکى پێشووترى رژێمى عێراق و یەکێک لە وەزیرەکانى سەردەمى سەدام حسێن لەیەکێک لە نەخۆشخانەکانى شارى بەغدا کۆچى دوایى کرد.


کەسێکى نزیک لە خانەوادەکەى بە میدیاکانى عێراقى راگەیاند "ئەمڕۆ دووشەممە لەتیف نسەیف جاسم لەیەکێک لە نەخۆشخانەکانى شارى بەغدا لە تەمەنى ٨٠ ساڵیدا و دواى ململانێیەکى زۆر لەگەڵ نەخۆشى، کۆچى دوایى کرد".

لەتیف نسەیف جاسم لە ساڵى ١٩٧٤ بەڕێوبەرى رادیۆ و تەلەفزیۆنى عێراق بووە و دواتر لە چەندین پۆستى وەزاریدا لە وەزارەتەکانى کشتوکاڵ و رۆشنبیرى و راگەیاندن کارى کردووە و لە سەردەمى رژێمى بەعسیشدا ئەندامى ئەنجومەنى سەرکردایەتى حزبى بەعس بووە.

لەکاتى ئازادکردنى عێراقدا، لەتیف نسەیف جاسم لەلایەن ئەمەریکاوە لە لیستى داواکراوەکاندا بوو و لە لیستەکەدا ریزبەندى ژمارە ١٨ بوو، لەساڵى ٢٠٠٣ لەلایەن هێزەکانى ئەمەریکا دەستگیرکرا و لەساڵى ٢٠٠٩دا حوکمى زیندانیکردنى هەتایى بەسەردا درا.








گەلەری