سەردێڕ:

وادەى دەستپێکردنى خوێندنى ئەمساڵى زانکۆکان یەکلایى کرایەوە

AM:09:16:30/08/2021

27040 جار خوێندراوەتەوە

وەزیرى خوێندنى باڵاى عێراق وادەى دەستپێکردنەوەى خوێندنى لە زانکۆکان دیارى کرد و ئاماژەى بەوە کرد خوێندنى ئەمساڵ لەناو هۆڵەکانى خوێندن (کامپەس) دەبێت.


ئەمرۆ دووشەممە، نەبیل کازم عەبدولساحب، وەزیرى خوێندنى باڵاى عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد دەوامى خوێندنى ئاسایى لە زانکۆکان بۆ ساڵى نوێى خوێندن لە رۆژى ١٠ى تشرينى یەکەمى٢٠٢١ و هەروەها دەوامى خوێندنى باڵا لە رۆژى ١٩ى ئەیلوول دەستپێدەکات.

رونیشیکردەوە، دواى تێپەڕبوونى دوو هەفتە بەسەر راگەیاندنى ئەنجامى تاقیکردنەوە گشتییەکانى قۆناغى ١٢ى ئامادەیى لەلایەن وەزارەتى پەروەردەوە، سیستمى قبوڵ مەرکەزى ئەنجام دەدرێت.

وەزیرى خوێندنى باڵا جەختى لەسەر ئەوە کردەوە کە خوێندنى ئەمساڵ لەناو هۆڵەکانى خوێندن (کامپەس) دەبێت.

 

پێشتر وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى هەرێم رایگەیاند، بڕیاردراوە پرۆسەى خوێندنى ساڵى نوێ لە زانکۆکانى کوردستان لەناو هۆڵەکانى خوێندن (ناو کەمپەس) بێت، بەمەرجێک بارودۆخى تەندروستى بەرەو خراپى نەچێت، دەشڵێت، لە سەرەتای مانگی ٩دا خوێندن دەستپێدەکاتەوە.

 








گەلەری