سەردێڕ:

وێنە.. چۆنێتی بەرهەمهێنانی بیبەری تون لە عەنتاب

PM:09:50:29/08/2021

9784 جار خوێندراوەتەوە

بیبەری تون یان بیبەری تیژ یەکێکە لەو بەهاراتانەی لە زۆر خواردندا بەکاردەهێندرێت و تامێکی خۆش بە خواردنەکان دەبەستێت، چەند وڵاتێکی جیهان هەیە بە بیبەری تون بەناوبانگن و لەوانەش هیندستان و پاکستان و بەنگلادیش و سریلانکا و ڤێتنام و چین و تورکیا. کە بە گشتی وڵاتانی باشور و خۆرهەڵاتی ئاسیا بەکارهێنەرێکی زۆری بیبەری تونن.


موزەفەر کۆسە بەرهەمهێنەری بیبەرە لە عەنتاب و ئەو بەم جۆرە باسی کارەکەی دەکات و دەڵێت، ''رۆژانە ١٠٠ تۆن بیبەری سەوز پاکدەکرێتەوە و دەهێنرێتە گۆڕەپانەکە و دەخرێتە بەر خۆر."

ئاماژە بەوەشدەکات، "رۆژانە ١٢٠ تۆن بیبەر بەرهەم دەهێنین. کە ٪٨٠ی ئەو بیبەرە بۆ ناوخۆ و ٪٢٠ی بۆ دەرەوە هەناردە دەکەین کە بەزۆری بۆ وڵاتانی ئەوروپای دەنێرین''.

ئەو ئەوەشی خستەڕوو، "بیبەرەکە تامەکەی لە تیشکی خۆرەوە وەردەگرێت. تیشکی خۆر، ئەو بایەی لە نورداغەوە دێت و کەمی شێ، جۆرێتی بەرهەمەکە باشتر دەکات."













گەلەری