سەردێڕ:

گۆڕانکاری نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم

AM:09:43:29/08/2021

19560 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕى دراوەکان لە هەرێمى کوردستان نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٦٥٠ دینار مامەڵەى پێوە کرا، بەمەش بەراورد بە دوێنێ بەکاتی داخستنی بازاڕ بەهای دۆلار بە جێگیری ماوەتەوە.


نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێم بەم شێوەیەیە:

١٠٠یۆرۆ بە ١٧٢ ھەزار و ٥٠٠ دینارە.

١٠٠پاوەن بە ٢٠١ ھەزار دینارە.

١٠٠دۆلار بە دوو ملیۆن و ٦٦٠ ھەزار تمەنە.

١٠٠دۆلار بە ٨٠٠ ھەزار لیرەی تورکییە.

ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ، لەکاتی داخستنی بازاڕى دراوەکان لە هەرێمى کوردستان بەهاى دۆلار بەرامبەر بە دینارى عێراقى دابەزی بەجۆرێک ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٦٥٠ دینار مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەمەش بەراورد بەکاتی کردنەوەی بازاڕ بەهای دۆلار ١٠٠ دینار دابەزی.

هاوکات، بەهای تمەن بەرامبەر دۆلار دابەزی بە جۆرێک لەکاتی داخستنی بازاردا نرخی ١٠٠ دۆلار بە دوو ملیۆن و ٧٣٣ هەزار تمەن بوو، بەمەش بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕ کە نرخی ١٠٠ دۆلار بە دوو ملیۆن و ٦٦٠ هەزار تمەن بووە، نرخی١٠٠ دۆلار ٧٣ هەزار تمەن بەرزبووەتەوە.

 








گەلەری