سەردێڕ:

وێنە..ئێسکە پەیکەرێك دۆزرایەوە کە پێشتر هاوشێوەی نەبووە

PM:02:34:28/08/2021

14724 جار خوێندراوەتەوە

زانایانی شوێنەواری ئیندۆنیسیا ئێسکە پەیکەری ژنێکیان دۆزییەوە کە بۆ حەوت هەزار و ٢٠٠ ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە و بانگەشەی ئەوە دەکەن پێشتر ئێسکە پەیکەری مرۆڤی لەو چەشنە نەبووە.


بەگوێرەى میدیاکان، ئێسکە پەیکەرەکە هی کچێکی ١٧ بۆ ١٨ ساڵە و نێژراوە و کۆرپەیەکیش لە سکیدایە و ئێسکەکانی لەناو ئەشکەوتێکدا زۆر بەباشی ماونەتەوە.

ئەوەشیان خستوەتەڕوو، ئەو ئێسکەپەیکەرە لەناو ئامرازەکانی راوکردنی کۆمەڵێك راوچیدا دۆزراوەتەوە و بەیەکەمین کەس دادەنرێت لەناو ئەو گروپەدا دۆزرابێتەوە.

شیکاری ترشی ناوەکی بۆ ئەو کچە راوچییە دەریدەخات کە سەر بە گروپی بابوانی و دانیشتوانی رەسەنی ئیندۆنیسیایە.

زانایانی ئوسترالیا و ئیندۆنیسیا بەیەکەوە توێژینەوەیەکیان لەسەر ئەو ئێسکە پەیکەرە کردووە و بانگەشەی ئەوە دەکەن، یەکەمین جارە لە مێژوودا ئێسک و پروسکی کەسێك ناوچەی هێڵی ئیستیوا بدۆزرێتەوە.

زاناکان لەو بڕوایەدان، ئەو دۆزینەوەیە بەو مانایە دێت کە مرۆڤەکان گەیشتوونەتە ئەشکەوتی لیانگ بانینجی لە باشوری دورگەی سولاویسی ئیندۆنیسیا.













گەلەری