سەردێڕ:

کازمی داواکارییەک لەکۆمەڵگەى نێودەوڵەتى لەبارەى هەڵبژاردنە پێشوەختەکە ئاشکرا دەکات

PM:02:15:28/08/2021

6880 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکوەزیرانى عێراق رایگەیاند، لەبارەى ئەنجامدانى هەڵبژاردنە پێشوەختەکەى عێراقەوە داوایان لە کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى کردووە کە پشتگیرى لە ئەنجامدانى هەڵبژاردنەکە بکەن.


ئەمرۆ شەممە، مستەفا کازمى سەرۆکوەزیرانى عێراق لەمیانەى پێشکەشکردنى وتارێک لە لوتکەى بەغدا ئاماژەى بەوە کرد، داوایان لە کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى کردووە کە پشتیوانى لە هەڵبژاردنە پێشوەختەکەى عێراق بکەن کە لە ١٠ى تشرینى یەکەمى ئەمساڵ ئەنجام دەدرێت.

وتیشى "پێویستە خاکی عێراق بۆ ململانێى هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی بەکارنەیەت و نەبێتە هەڕەشەیەك بۆ سەر هیچ لایەنێك".

سەرۆکوەزیرانى عێراق رونیکردەوە کە گەلی عێراق بەهاوکاری نێودەوڵەتی بەسەر رێکخراوی داعشدا سەرکەوتووە و ئاماژەى بەوەش کرد کە ئەوان بەڵێنیان بە گەل داوە جارێکی تر رۆڵ بۆ عێراق بگێڕنەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، وتەبێژی حکومەتی عێراق ئاشکرای کردبوو کە کۆبوونەوەی لوتکەی سەرکردەکانی وڵاتانی دراوسێی عێراق، تایبەت دەبێت بە تاوتوێکردنی پرسی ئاسایش لە عێراق و ناوچەکە، ھەروەھا بنیاتنانی ھاوبەشی ئابوریی.













گەلەری

‌بەپەلە