سەردێڕ:

ئەمەریکا کوژرانى پلاندانەرى هێرشەکەى فڕۆکەخانەى کابوڵى راگەیاند

AM:11:16:28/08/2021

10648 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپەڕی دەیلی مەیڵ بڵاویکردەوە، فرۆکە بێفرۆکەوانەکانی ئەمەریکا کەسێکیان بە تۆمەتی پلاندانەری هێرشەکەی سەر فرۆکەخانەی حامید کارزای لەکابوڵی پایتەخت لە هەرێمی نانگەهار، کوشتووە.


ئەوەشی خستوتەڕوو، پنتاگۆن بە فرۆکەی بێفرۆکەوان کەسێکی لە ئەفغانستان بۆردومان کردووە و بەوهۆیە گیانی لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشدا، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە کەسێكی ئەندامی داعشی خۆراسانی لە هەرێمی نانگەهار کردووەتە ئامانج و هیچ هاوڵاتیەکی مەدەنی زیانی بەرنەکەوتووە.

بەگوێرەى ئاژانسی رۆیتەرز، فەرمانی هێرشەکە لەلایەن جۆ بایدین، سەرۆکی ئەمەریکاوە ئەنجامدراوە.

ئاژانسەکە رونیکردەوە، خەڵکی جەلال ئابادی-ی پایتەختی نانگەهار گوێبیستی دەنگی چەند تەقینەوەیەك بوون.

پێشتر وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا (پنتاگۆن) رایگەیاند، تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە فڕۆکەخانەی کابوڵ روویداوە و ٩٠ کەس لەنێویاندا ١٣ سەربازی ئەمەریکی گیانیان لەدەستداوە و ١٥٠ کەسی تر برینداربوون و لەپاشان رێکخراوی داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەکانی نزیک فڕۆکەخانەکەى راگەیاند.













گەلەری

‌بەپەلە