سەردێڕ:

فوئاد حسێن باس لە بەراوردکردنی عێراق و ئەفغانستان دەکات

AM:09:00:27/08/2021

3884 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، دۆخی عێراق لەگەڵ ئەفغانستاندا جیاوازە و بزوتنەوەیەکی وەکو تاڵیبان بوونی نییە و هێزەکانی ئەمریکا ژمارەیان زۆر کەمە.


فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا ئاماژەی بەوەداوە، بەراوردی نێوان وڵاتەکەی و ئەفغانستان هەڵەیەکی گەورەیە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، هێزەکانی ئەمریکا ژمارەیان زۆر کەمە لە عێراقدا و حکومەتی ئەفغانستان و فیدڕاڵی بەراورد ناکرێن تەنانەت لە رووی سەربازیشەوە.

فوئاد حسێن باسی لەوەشکردووە، عێراق ئەزموونی روبەڕوبوونەوەی داعشی هەیە و کەمبوونەوەی گرژییەکان لە ناوچەکان بە مانای کەمبوونەوەی گرژییە لەناو وڵاتدا.

ئەمەش لەکاتێکدایە، هێزەکانی ئەمریکا لە مانگی رابردوودا دەستیان بە کشانەوەکرد لە ئەفغانستان و بەهۆی بوونی گەندەڵی لەو وڵاتەدا بزوتنەوەی تاڵیبان کۆنترۆڵی زۆرینەی خاکی ئەفغانستانی کردووە و حکومەتی ئەو وڵاتەش کۆتایی پێهات.








گەلەری

‌بەپەلە