سەردێڕ:

نەخۆشی 'تێکست نێک' چییە و چۆن خۆمانی لێدەپارێزین؟

PM:04:27:26/08/2021

11316 جار خوێندراوەتەوە

سەرەڕای چەندین گۆڕانکاری نوێ کە تەکنەلۆجیا ‌هێناویەتە ژیانمانەوە و سوودێکی زۆرمان پێدەگەیەنن، بەڵام لەگەڵ خۆیدا چەند شتێکی زیانبەخشی هێناوە، یەکێک لەوانە نەخۆشی "تێکست نێک"ـە ن کە بەهۆی زۆر بەکارهێنانی مۆبایلەوە تووشی دەبین.


لە هەواڵێکی ماڵپەڕی "فوشیا"، دکتۆر یەحیا رسلان پسپۆڕی بڕبڕەی پشت لەبارەی نەخۆشیەکەوە وتی "تێکست نێک نەخۆشییەکی نوێیە تووشی بڕبڕەی پشت دەبێت بە تایبەتی بڕبڕەکانی مل، ئەم نەخۆشییە لە ئەنجامی زۆر بەکارهێنانی مۆبایل و ئامێرە ئەلکترۆنییەکان دروست دەبێت و ئەو کەسەی ئەم نەخۆشیەی هەبێت بە دەست ئازاری زۆری پشت و ملەوە دەناڵێنن، بە تایبەتی ئەو کاتانەی بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ سەر بەسەر شاشەیەکدا شۆڕ دەکەیتەوە و کەمترین جوڵەی پێدەکەیت."

ئەو پزیشکە ئاماژەی بەوەشدا، بۆ بەهێزکردنی بڕبڕەی پشت رۆژانە ئەنجامدانی راهێنانی وەرزشی و هەفتانە مەلە کردن باشترین رێگای پاراستن و بەهێزکردنی بڕبڕەی پشتە، لەهەمانکاتدا جوڵاندنی مل و پشت بە چەند لایەکدا هەموو سەری کاتژمێرێک.















گەلەری