سەردێڕ:

یەکەم بەرپرسی حکومەتەکەی سودانی دەستی لەکارکێشایەوە

PM:11:57:14/11/2022

4260 جار خوێندراوەتەوە

راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری وزە دەستلەکارکێشانەوەی خۆی راگەیاند و ئاماژەی بەوەشداوە، لە داهاتوویەکی نزیکدا هۆکاری دەست لەکارکێشانەوەکەی ئاشکرا دەکات.


ئەمڕۆ دووشەممە، عەبدولحسێن هەنین راوێژکاری محەمەد شیاع سوودانی بۆ کاروباری وزە لە فەیسبووکی خۆی بڵاویکردەوە، "لە رێکەوتی ٦ی ١١ی ٢٠٢٢ نامەی دەست لەکارکێشانەوەی خۆمم پێشکەشکردووە".

ئاماژەی بەوەشداوە، لە داهاتوویەکی نزیکدا هۆکارەکانی پشت دەستلەکارکێشانەوەکەی رووندەکاتەوە.

لە ساڵی ٢٠٢٠ لەلایەن عادل عەبدولمەهدی سەرۆکوەزیرانی ئەوکاتی عێراق عەبدولحسێن هەنین بە راوێژکاری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری وزە دامەزرێنرا.

لە ساڵی ٢٠٢١ ئەمجەد عوقابی ئەندامی لیژنەی نەوت و وزە لە پەرلەمانی عێراق، عەبدولحسێن هەنینی بەتۆمەتی چەواشەکردنی سەرۆکوەزیرانی ئەوکاتی عێراق تۆمەتبارکرد لە مامەڵەی فرۆشتنی هەردوو وێستگەی کارەبای رومێلە و شەتەولعەرەب بە کۆمپانیای کاری هەرێم.













گەلەری