لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی لوتکەی بالی لە ئیندۆنیزیا هەریەک لە سەرۆکی ئەمریکا و چین بەشێوەی راستوخۆ کۆبوونەوە و ئەمەش یەکەم لوتکەی راستەوخۆی نێوان ئەو دوو سەرۆکەیە لەو کاتەوەی بایدن بووەتە سەرۆکی ئەمریکا.
ئەمڕۆ دووشەممە، لە چوارچیوەی دیداریاندا، شی جین پینگ سەرۆکی چین بە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکای راگەیاند، بەردەوام پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەمریکا بەکراوەیی پاراستووە، بەڵام هیچیان بە ئەندازەی دیداری راستەوخۆ کاریگەری نابێت.
ئاماژەی بەوەشدا،
وڵاتەکەی ئامادەیە گفتوگۆی راشکاوانە لەبارەی پەیوەندییە ستراتیجییە گرنگەکانی نێوان
دوو وڵات بکات، هەروەها لەبارەی پەیوەندییە ستراتیجیە نێودەوڵەتییەکانیشەوە گفتوگۆ
بکەن.
لەبەرامبەردا، جۆ
بایدن سەرۆکی ئەمریکا بە هاوتا چینییەکەی راگەیاند، "پێویستە لەسەرمان کاربکەین
بە ئامانجی هەماهەنگی کردن و گفتوگۆی راستەوخۆ بەشێوەیەکی کراوە و روون بەو شێوەیەی
خزمەت بە بەرژەونەدییەکانی هەردوو وڵات و جیهان دەکات".
رۆژنامەی گاردیانی
بەریتانی بڵاویکردەوە، پێدەچێت جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی دۆسییەی چەکە ئەتۆمییەکانی
کۆریای باکورەوە فشار بخاتە سەر شی جین پینگ تا هەوڵی زیاتر بدات بۆ سنوردارکردنی
خواستەکانی کۆریای باکور لەسەر چەکی ئەتۆمی.
هاوکات، پێدەچێت
جۆ بایدن فشار بخاتە سەر هاوتا چینییەکەی بۆ کەمکردنەوەی فڕێدانی غازی کاربۆنی دووەم
بۆ ناو بەرگە هەوای زەوی.
هەروەها، ئەمریکا
داوای گەرەنتی لە چین دەکات ململانیکانیان نەگاتە ئاستی بەکارهێنانی هێز.
ئەمە لەکاتێکدایە،
لەماوەی رابردوودا بەهۆی سەردانەکەی نانسی پێلوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا
بۆ دوورگەی تایوان، چین سەرجەم گفتوگۆکانی تایبەت بە گۆڕانی کەشوهەوا لەگەڵ ئەمریکا
هەڵپەسارد.