گەنجێکی بەریتانی تەمەن ٢٠ ساڵ لە کەمترین ماوەدا دەتوانێت ژمارەیەکی پێوانەیی شەشپاڵوی روبیک رێکبخات، بەجۆرێک لە ٢٤ کاتژمێردا شەش هەزار و ٩٣١ شەشپاڵوی رێکخستووە. بەمەش ناوی چووەتە کتێبی گینیسەوە.
ماڵپەڕی ئیندیان ئێکسپرێس بڵاویکردەوە، جۆرج سکوڵی تەمەن ٢٠ ساڵ سەرکەوتووبووە لە رێکخستنی شەش هەزار ٩٣١ شەشپاڵوی روبیک و بەهۆی ئەوەی ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکردووە ناوی چووەتە کتێبی گینیسەوە.
لە ساڵی ٢٠١٣ ئیریک
لیمباکی کەنەدی توانی لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا پێنج هەزار و ٨٠٠ شەشپاڵوی روبیک رێکبخات، بەمەش لە ئێستادا جۆرج
سکوڵی ژمارەی پێوانەیی لیمباکی تێپەڕاندووە.
هەروەها، ئیریک
لیمباک لە ماوەی ١٤ چرکە و ٨٩٪ چرکەیەک دەتوانێت یەک شەشپاڵوی روبیک رێکبخات، بەڵام
جۆرج سکوڵی ئەو پێوانەیەشی تێپەڕاندووە و تەنها لە ١٢ چرکەدا شەشپاڵویەکی روبیک رێکدەخات.
جۆرج سکوڵی لە هەژماری
یوتیوبی خۆی گرتەیەکی ڤیدیۆیی خۆی بڵاوکردەوە کەتیایدا دەردەکەوێت لە رێکەوتی ٩ی
١١ی ٢٠٢٢ کاتژمێر ٨ی بەیانی دەست دەکات بە رێکخستنی شەشپاڵوی روبیک و تا کاتژمێر ٨ی
رۆژی دوایی بەردەوامدەبێت و لەو ماوەیەشدا شەش هەزار و ٩٣١ شەشپاڵو رێکدەخات.
جۆرج سکوڵی ئەوەشی
ئاشکرا کردووە، کاتیک گەیشتووەتە ١٢ کاتژمێری یەکەم هەستی بە ماندووبوونێکی زۆر
کردووە، بەڵام هاوڕێکانی هانیانداوە بە پەرۆشەوە بەردەوامبێت.
دەشڵێت، "ئێستا
هەست بە ئاسودەیی دەکەم چونکە ژمارەیەکی پێوانەییم تۆمار کردووە."