سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ ژمارەیەک ئەفسەری پێشمەرگە و پاسەوانی سنوور کۆبووەوە و رایگەیاند، ئاڵنگارییەکان زۆر و گەورەن و چارەنووسی عێراقیش یەک شتە، هەربۆیە پێویستە هەموولایەک بەیەک ریز رووبەڕوویان ببنەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، نووسنیگەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، ئەمڕۆ سەرۆکوەزیران لە دیدارێکدا لەگەڵ عیسا عەزیز سوپاسالاری هێزەکانی پێشمەرگە و ژمارەیەک فەرماندەی پاسەوانی سنوور کۆبووەوە.
لە راگەیەنراوەکەدا
ئەوەشهاتووە، سودانی ئاماژەی بەوەداوە، ئاڵنگارییەکان زۆر و گەورەن و چارەنووسی عێراقیش
یەک شتە، هەربۆیە پێویستە هەموولایەک بەیەک ریز رووبەڕوویان ببنەوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو،
پێویستە هەموولایەک پێکەوە هەماهەنگی یەکتربن لە ئاستێکی باڵادا لەگەڵ بڕیارەکان و
رێنماییەکان کە لەلایەن حکومەتی فیدڕاڵییەوە دەردەچێت و پێیەوە پابەندبن.
سودانی ئەوەشی
ئاشکرا کردووە، لە کارنامەی حکومەتەکەیدایە کۆمەک و هاوکاری پێشکەشی دەزگا ئەمنییەکان
و هێزە چەکدارەکانی عێراق بێ جیاوازی بکات بەئامانجی جێبەجیکردنی ئەرکەکانیان لە دەستەبەرکردنی
ئاسایش و سەقامگیری و پاراستنی یەکپارچەیی خاکی عێراق.
لەبەرامبەردا
شاندی هێزەکانی پێشمەرگە و پاسەوانانی سنوور ئاماژەیان بەوەداوە، گرتنەبەری رێکار و رێوشوێنەکان بە ئامانجی سەقامگیری
و دابینکردنی ئاسایشە بۆ هەمووان.