PM:08:26:14/11/2022
8596 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، بە دەستەواژەی توند سەرکۆنەی بۆردومانەکەی ئێران دەکەن بۆسەر ناوچەکانی هەرێم و رێکاری دبلۆماسی باڵا دەگرنەبەر لەو بارەیەوە.
وەزاەرتی دەرەوەی عێراق راگەیندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، بە دەستەواژەی توند و دووبارە سەرکۆنەی بۆردومانەکەی ئێران دەکەن، کە لە رێگەی تۆپهاوێژ و فڕۆکەی بێفرۆکەوانەوە بۆسەر چەند ناوچەیەکی هەرێم لەمڕۆدا ئەنجامیدا و بووە هۆی گیانلەدەستدان و برینداربوونی چەندین کەس.
ئاماژەی بەوەشدا،
ئەم هەڵسوکەوتە تیژ و دوژمندارییە نابێتە فاکتەری دۆزینەوەی چارەسەر و پاراستنی سەقامگیری
و ئەم دەستێوەردانانەی ئێران سنوری سەروەری عێراق و ئاسایشی خەڵکەکەی تێپەڕاندووە،
هاوکات بەردەوامی هەڕەشەکان دەبێتە هۆی دڵەراوکێ و بەرزبوونەوەی ئاستی نیگەرانی.
ئەوەشی خستەڕوو،
وەزارەتی دەرەوەی عێراق رێکاری دبلۆماسی ئاستی باڵا دەگرێتەبەر لەم بارەیەوە، ئەمەش
لە پێناو پاراستنی سەرەوەری عێراق و بەرزکردنەوەی ئاسایشی خەڵک.
ئەمەش لە دوای ئەوەدێت،
بەیانی ئەمڕۆ ئێران بە موشەک و درۆن هێرشیکردە سەر ناوچەکانی کۆیە و زڕگوێز و سیدەکان
و بەهۆیەوە کەسێک گیانیلەدەستدا و هەشت کەسی دیکەش برینداربوون.