سەردێڕ:

لەتیف مستەفا: دەستگیرکردنی مێردمناڵەکە لەلایەن پۆلیسی سەرچنارەوە پێچەوانەی یاسایە

PM:07:53:14/11/2022

3948 جار خوێندراوەتەوە

لەتیف مستەفا رایگەیاند، دەستگیرکردنی ئەو مێردمناڵەی سلێمانی لەلایەن پۆلیسی سەرچنارەوە پێچەوانەی یاسایە.


لەتیف مستەفا، دادوەری و شارەزای یاسایی رایگەیاند، ئەو نەوجەوانەی لە بنکەی پۆلیسی سەرچنار گیانی لەدەستداوە تەمەنی کەمتر لە ١٨ ساڵ بووە، ئەوەش سەرپێچی زەقی مادەی ٤٨ لە یاسای نەوجەوانانە و پێویستە نەوجەوان دەسگیرکرا راستەوخۆ ببرێ بۆ بنکەی پۆلیسی نەوجەوانان.

دەشپرسێت، "ئایا بە بڕیاری دادوەر بووە، یان بە بڕیاری پۆلیس؟."

لەتیف مستەفا دەشڵێت، بە بڕیاری ھەرکامێکیان بووبێت سەرپێچی یاسایە و دەبێت لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی بۆبکرێ و سەرپێچیکار سزا بدرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، دوای ئه‌وه‌ی مێردمنداڵێك له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچنار له‌ پارێزگای سلێمانی ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، به‌ وته‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی له‌ بنكه‌ی پۆلیس لێیدراوه‌ و دواجار گیانیله‌ده‌ستداوه‌.

ئەوەش ناڕەزایەتی زۆری بە دوایخۆیدا هێنا و بەشێکی یاساناسان باس لەوەدەکەن، دەبووایە ببرێتە پۆلیسی نەوجەوانان.













گەلەری