PM:06:54:14/11/2022
12376 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم رایگەیاند، ئەو هاوبەشانەی ئاو کە تائێستا پێوەری ئاویان نەبەستووە تا ناوەڕاستی مانگی داهاتوو بیبەستن ئەوا داشکاندنیان بۆ دەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، لە ئێستاوە تا ڕێكەوتی ٢١ی ١٢ی ٢٠٢٢ ئەو هاوبەشانەی ئاو لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان، ئەگەر پێوەری ئاویان نەبەستووە و پێوەر ببەستن، سوودمەند دەبن لە داشکاندنی کرێی ئەو مانگانەی لەسەریانە.
ئاماژەی بەوەشداوە،
هاوبەشانی ئاو پێشتر دەبوو بڕی ٨٠ هەزار دیناریان بدایە بە حکومەت، بەڵام داشکاندنیان
بۆ دەکرێت بەشێوەیەک هاوبەشانی ناوەندی شارەکان بڕی ٢٠ هەزار دینار و هاوبەشانی دەرەوەی
ناوەندی شارەکانیش تەنها بڕی ١٠ هەزار دیناریان لێوەردەگیرێت.
لە بەشێکی دیکەی
راگەیەنراوەکەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاردا هاتووە، بە پێچەوانەوە ئەو هاوبەشانەی
پابەند نەبن، لە دوای ئەو ڕێكەوتەوە بڕی ٨٠ هەزار دیناری مانگانەیان بۆ هەژمار دەکرێت.
دەشڵێت، "بۆ
ئەوەی لەو بڕیاری داشكاندنە سوودمەند بن، پێویستە بەزووترین کات سەردانی بەڕێوەبەرایەتی
ئاو یان فەرمانگەی ئاو بكەن، كارمەندان لە پێشوازیتان دەبن بۆ ڕاییكردنی مامەڵەی بەستنی
پێوەری ئاو و سوودمەندبوون لە داشكاندنەكە."