PM:05:44:14/11/2022
4352 جار خوێندراوەتەوە
پاش ئەوەی دوێنێ تەقینەوەیەک لە ئیستانبوڵی تورکیا روویدا و تورکیاش تۆمەتەکەی دایە پاڵ پەکەکە و هەسەدە و هێزەکانیان، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند، تەقینەوەکەی دوێنێی ئەستەنبوڵ لە تورکیا هیچ پەیوەندییەکی بە هێزەکانی ئەوانەوە نییە.
مەزلوم کۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند، هێزەکانیان هیچ پەیوەندییەکیان بە تەقینەوەکەی شاری ئیستانبوڵ لە تورکیا نییە، هەموو ئەو تۆمەتانەش رەتدەکەنەوە کە ئاڕاستەی هێزەکانیان کراوە.
ئەوەشی خستەڕوو،
سەرەخۆشی لە خێزانی قوربانییەکان و خەڵکی تورکیا دەکەن و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ
بریندارەکان دەخوازن.
ئەمەش لە دوای ئەوەدێت،
دوێنێ لە شەقامی ئیستیقلال لە ناوچەی تەقسیمی ئیستانبوڵ تەقینەوەیەک روویدا و شەش
کەس گیانیانلەدەستدا و ٥٣ کەسی دیکەش بریندار بوون.
لەلایەکی دیکەوە
میدیکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ئەوەی خستووەتەڕوو، ئەنجامدەری
تەقینەوەکەی ئیستانبوڵ ژنێکی خەڵکی سوریایە و تەمەنی ٢٣ ساڵە، هاوکات ئاسایشی ناوخۆی
ئیستانبوڵ باسی لەوەکرد، "ئەم ژنە ئەندامی پەکەکەیە و لە عەفرینەوە هاتووە."