PM:05:20:14/11/2022
1512 جار خوێندراوەتەوە
رێکخراوی ئۆپیک رایگەیاند، به‌هۆی به‌رده‌وامی سیاسه‌تی شاردنه‌وه‌ی توشبوون به‌كۆرۆنا له چین و لاوازی دۆخی ئابوری و قه‌یرانی سیاسی له به‌شێكی وڵاتانی جیهان، خواست له‌سه‌ر نه‌وت له‌جیهان كه‌مده‌بێته‌وه .
رێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت "ئۆپێك" نوێترین داتای خۆی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەداوە، خواستی جیهانی لەسەر نەوت بۆ ساڵی ٢٠٢٢ بەڕێژەی ٤٠٪ کەمیکردووە.
دەشڵێت، لە مانگی ١١ی ٢٠٢٢ بڕی دوو ملیۆن
و ٥٠٠ هەزار بەرمیل نەوت خاستی جیهانی لەسەر نەوت کەمیکردووە.
باسی لەوەشکردووە، بەگوێرەی پێشبینییەکان
مانگی داهاتوو خواستی جیهانی لەسەر نەوت بۆ
چوار ملیۆن و ٢٠٠ هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا کەمبێتەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری
نەوت "ئۆپیک" لە راپۆرتی خۆیدا لە مانگی تشرینی دووەمدا پێشبینیکردبوو ئەمساڵ
و ساڵی داهاتووش بەڕێژەی ١٠٠ هەزار بەرمیل نەوت خواستی جیهانی لەسەری کەمدەکات.