سەرۆکی ماوەبەسەرچووی هەرێم رایگەیاند، نابێت هەرێمی کوردستان ببێت بە سەرچاوەیەکی هەڕەشە بۆسەر وڵاتانی دراوسێ. دەشڵێت، " داوا له عێراق و نهتهوه یهكگرتوهكان دهكهن كه ئاستێك بۆ ئهو هێرشانه دابنێن".
ئەمڕۆ دووشەممە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ماوەبەسەرچووی هەرێم لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە رێوڕەسمی راگەیاندنی ئینستیتیوتی داهێنان و نوێگەری وتارێکی پێشکەشکرد و تیایدا رایگەیاند، ئەمڕۆ جارێکی دیکە هێرشکرایەوە سەر بارەگاکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی لە کۆیە، زڕگوێزیش لە سنوری سلێمانی.
وتیشی، هەرێمی کوردستان دەیەوێت جەخت لەوە بکاتەوە کە دەیەوێت فاکتەری سەقامگیری
بێت لە ناوچەکە و دەیەوێت پەیوەندی باشی لەگەڵ هەمو دراوسێکانیدا، لەو چوارچێوەیەشدا
دەیەوێت لەگەڵ ئێراندا پەیوەندییەکی باشی هەبێت.
ئاماژەی بەوەشدا، "ئەوەی ئێمە لە تواناماندا هەبوە کردوومانە و بەردەوامیش
دەبین".
لەبەشێکی دیکەی وتارەکەیدا سەرۆکی ماوەبەسەرچووی هەرێم داوای له عێراق و نهتهوه یهكگرتوهكانیش
کرد ئاستێك بۆ ئهو هێرشانه دابنێن.
ئەوەشی خستەڕوو، "نابێت هەرێمی کوردستان ببێت بە سەرچاوەیەکی هەڕەشە بۆسەر
وڵاتانی دراوسێ، بەڵام لە ئەوەشدا ئێمە هیچ بیانویەک بۆ ئەو موشەکبارانانە و ناردنی
ئەو درۆنانە بۆ کوردستان نابینین".
ئەمە لەکاتێکدایە، بەیانی ئەمڕۆ ١٤ی١١ ئێران بە موشەک و درۆن هێرشی کردە سەر
ناوچەکانی کۆیە و زڕگوێز و سیدەکان و بەهۆیەوە کەسێک گیانیلەدەستدا و هەشت کەسی دیکەش
برینداربوون.