بەیانی ئەمڕۆ لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانییەوە هێرشکرایە سەر زڕگوێزی سنوری شاری سلێمانی و چوار فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی ئاڕاستەی بارگەکانی حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کران.
ئەو فڕۆکەیەی کە لە چەند گرتە ڤیدیۆییەکدا تۆمارکراوە کە بەیانی ئەمڕۆ هێرشەکەی زڕگوێزی پێ ئەنجامدراوە، فڕۆکەی ئێرانی شاهد ١٣٦ە و نرخەکەی لە نێوان ١٠ بۆ ٢٠ هەزار دۆلاردایە.
فڕۆکەکە چەکێکی جۆری راتۆی لەسەر و بەوە
ناسراوە کاتێک هەڵدەدرێت لە ئەگەری پێکانی ئامانجەکەیدا زیانێکی زۆر دەگەیەنێت و
توانای هەڵگرتنی ٤٠ بۆ ٤٥ کیلۆگرام تەقەمەنی هەیە.
بزوێنەری فڕۆکەکە کە ناوی (ئێم بی ٥٥٠)ە
بە نرخێکی زۆر هەرزان لە چین دەست دەکەوێت و بزوێنەری ماتۆڕسکیلە.
خاوەنی دەنگێکی بەرزن و خاوەنی ئامێرێکە
کە سەرچاوەی دەنگێکی بەرز و بێزارکەرە و وا دەکات ترس بڵاوبکەتەوە.
درێژی فڕۆکەکە چوار مەترە و درێژی
باڵەکانی پشتەوەی نزیکەی سێ مەترە و کێشەکەی نزیکەی ٢٢٠ کیلۆگرامە.
ئەمەش لە کاتێکدا،
لەماوەی رابردوودا چەندین جار لەلایەن ئۆکرانیا و ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپاوە، ئێران
بەوە تۆمەتبارکرا کە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی جۆری شاهد ١٣٦ لە ئۆکرانیا لەلایەن روسیاوە
بەکارهاتووە و ئێران پێیداوە.