سەردێڕ:

ئەمریکا لەسەر هێرشەکانی ئەمڕۆ داوایەک لە ئێران دەکات

PM:02:06:14/11/2022

26588 جار خوێندراوەتەوە

باڵیۆزی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە عێراق لە راگەیەندراوێکدا بە توندی سەرکۆنەی هێرشە موشەکی و درۆنییەکانی ئەمڕۆی ئێرانی کرد بۆ سەر هەرێمی کوردستان و دەواش لە ئێران دەکات هێرشەکانی بۆ سەر دراوسێکەی و خەڵکی عێراق رابگرێت.


ئەمڕۆ دووشەممە، باڵیۆزی ویلایەتە یەگرتووەکانی ئەمریکا لە عێراق لەبارەی هێرشەکانی ئێرانەوە راگەیەندراوێکی دەرکرد و ئاماژەی بەوەکردووە، بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکانی ئێران دەکەن.

باس لەوەشکراوە، هاوشانی حکومەتەکانی عێراق و هەرێم دەوەستن و ئیدانەی پێشیلکاری سەروەری عێراق دەکەن.

داواش لە ئێران دەکەن بە هەموو جۆرێک هێرشەکانی بۆ سەر دراوسێکەی و خەڵکی عێراق رابگرێت.

ئەمەش دوای ئەوە دێت، بەیانی ئەمڕۆ ١٤ی١١ ئێران بە موشەک و درۆن هێرشی کردە سەر ناوچەکانی کۆیە و زڕگوێز و سیدەکان و بەهۆیەوە کەسێک گیانیلەدەستدا و هەشت کەسی دیکەش برینداربوون.

لای خۆشیەوە، رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، هێرشە موشەکییەکانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی کەسێک و برینداربوونی هەشت کەسی دیکە، ئەمەش جێگەی نیگەرانییە و سەرکۆنەی دەکەن چونکە دەستدرێژیکردنە بۆ سەر سەروەری عێراق.


 













گەلەری