سەردێڕ:

نرخی زێڕ دووبارە دابەزینی تۆمارکردەوە

PM:12:59:14/11/2022

36100 جار خوێندراوەتەوە

نرخی زێڕ لە بازاڕە جیهانییەکان و بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا دابەزینی تۆمارکرد و لە هەرێمی کوردستاندا لە ئێستادا هەر ئۆنسەیەک زێڕ ١٢ دۆلاری لێ بووەتەوە بەراورد بە دوێنێ و بە هەزار و٧٥٩ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.


ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی جیهان نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە هەزار و ٧٥٩ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، ئەمەش یەکەم دابەزینی هەفتەی رابردوویەتی.

نرخی زێڕ پەیوەندیدارە بە هێزی دۆلار لە بانکی ناوەندی جیهانیدا و خواستی خەڵکی لەسەر کانزاکە و ململانێ سیاسییەکانی نێوان وڵاتانی جیهان و لە ئێستادا نرخی زێڕ تارادەیەک ناجێگیرە و لە نێوان نزمی و کەمێک بەرزبوونەوەدا رۆژانە یاریدەکات.

ئەمڕۆ نرخی مسقاڵی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بۆ هەر مسقاڵێک بەم جۆرەیە:

زێڕی عەیار ٢١ به ٣٧٠ هەزار دینارە.

زێڕی عەیار ١٨ به ٣١٥ هەزار دینارە.

زێڕی عەیار ٢٢ به ٣٨٥ هەزار دینارە.

زێڕی عەیار ٢٤ به ٤٢٠ هەزار دینارە.













گەلەری