سەردێڕ:

عێراق: چوار هاوڵاتیمان لە تەقینەوەکەی تورکیادا بریندار بووە

PM:12:20:14/11/2022

2304 جار خوێندراوەتەوە

کنسوڵگەرایەتی عێراق لە تورکیا رایگەیاند، لە تەقینەوەکەی دوێنێی ئیستانبوڵدا چوار هاوڵاتی عێراقی بریندار بوون.


کنسوڵخانەی عێراق لە تورکیا راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەداوە، لە تەقینەوەکەی دوێنێی شەقامی ئیستیقلالی ئیستانبوڵدا چوار هاوڵاتی عێراقی بریندار بوون.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، سیان لە بریندارەکان برینەکەیان سوک بووە تەنها هاوکاری پزیشکی سەرەتاییان پێویست بووە و دواتر لە نەخۆشخانە دەرچوون بەڵام یەکێک لە بریندارەکان تاوەکو ئێستاش لە ژێر چارەسەری پزیشکیدایە.

پێشتر ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، "باڵیۆزخانەی کۆماری عێراق و کونسوڵخانەی گشتی لە ئەستەنبوڵ بە گرنگیدانێکی زۆرەوە بەدواداچوون دەکەن لەگەڵ دەسەڵاتدارانی تورکیا بۆ ئەوەی دڵنیابن لەوەی کە ئایا هاوڵاتییانی عێراق لە رووداوەکە برینداربوون یاخود نا."

ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ لە شەقامی ئیستیقلال لە ناوچەی تەقسیمی ئیستانبوڵ تەقینەوەیەک روویدا و شەش کەس گیانیانلەدەستدا و ٥٣ کەسیش بریندار بوون.













گەلەری