AM:11:47:14/11/2022
37340 جار خوێندراوەتەوە
لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان لە هەرێمی کوردستان نرخی دۆلار بەراورد بە دوێنێ ٣٠٠ دینار بەرزبووەوە و ئەمڕۆ ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤٨ هەزار و ٣٠٠ دینارە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان لە پارێزگای سلێمانی نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ٣٠٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەمەش بەراورد بە نرخی کاتی کردنەوەی بازاڕ لە دوێنێدا بەرزبووەتەوە.
هاوکات نرخی ١٠٠ دۆلار
بەرامبەر سێ ملوێن و ٥٢٥ هەزار تمەنە و لیرەی تورکیش بەراورد بە دوو رۆژی رابردوو
دابەزینی تۆمارکرد و لە ئێستادا هەزار و ٨٦٠ لیرەی تورکی هاوتای ١٠٠ دۆلاری
ئەمریکییە.
نرخی دراوە جیهانییەکانی
دیکە لە بازاڕەکانی هەرێم بەمشێوەیەیە:
١٠٠یۆرۆ
بەرامبەر ١٥١ هەزار دینارە.
١٠٠ پاوەند بەرامبەر ١٧٢
هەزار و ٥٠٠ دینارە.