جارێکی دیکە خوێندکارانی زانکۆی پۆلەتەکنیکی سلێمانی و زانکۆی گەرمیان و زانکۆی سلێمانی گردبوونەوە و داوای پێدانی دەرماڵە و کەمکردنەوەی کرێی پارالێڵیان کرد.
ئەمڕۆ دووشەممە، جارێکی دیکە خوێندکارانی زانکۆی پۆلەتەکنیکی سلێمانی و زانکۆی گەرمیان و زانکۆی سلێمانی گردبوونەوە.
خوێندکاران ئاماژەیان بەوەدا، دەبێت هەموو مانگێک بێنە
سەر سەقام تاوەکو دەرماڵەکانیان پێبدڕی و دوادەکەن هەم بڕی دەرماڵەکە زیاد بکریت
هەم پرۆژەیاسای دەرماڵە پەسەند بکریت تاوەکو مانگانە لە کاتی خۆیدا وەریبگرن.
ئەوەشیان خستەڕوو، داوای کەمکردنەوەی کرێی خوێندنی
پارالێڵ دەکەن و کرێکەی زۆرە و بووەتە بارگرانی بۆسەر ژیانی خوێندکاران و
خیزانەکانیان.
ئەمەش دوای ئەوەدێت، ساڵی رابردوو بەهۆی فشارە توندەکانی
خوێندکاران پاش چوار ساڵ لە بڕینی حکومەتی هەرێم بڕیاری پێدانەوەی دەرماڵەی
خوێندکارانی دا بەڵام تاوەکو ئێستا ئەنجومەنی وەزیران پرۆژەیاسای دەرماڵەی پەسەند
نەکردووە.