سەردێڕ:

لە ماوەی کاتژمێرێکدا سێیەم ناوچەی هەرێم بۆردومان کرا

AM:10:00:14/11/2022

37320 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، ناوچەی سیدەکانی سەر بە ئیدارەی سۆران بۆردوومانکراوە.


بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە سۆران، چیاکانی بەربزین و سەقەڕ لە ناوچەی سیدەکان سەر بە ئیدارەی سۆران بۆردوومانکراوە.

ئیحسان چەلەبی بەرێوەبەری ناحیەی سیدکان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، "ئەمڕۆ بەیانی کاتژمێر ٩:٠٠ ھەریەك لە کوێستانەکانی بەربزین لەگەڵ گوندی بن پەرێزە لەلایەن تۆپخانەکانی ئێرانەوە تۆپباران کران، و کاتژمێر ٩:٥٥ گوندی تەلان لەلایەن فرۆکەی بێ فرۆکەوانی ئێران بۆردومان کرا.

وتیشی، "تاکو ئێستا تۆپبارانەکە بەردەوامە و زیانی گیانی نەبووە بەڵام ترس و دڵەڕاوکێی زۆر لەناو خەڵک بڵاوبووەتەوە."

باسی لەوەشکردووە، لە زۆربەی شوێنەکان خەڵکی لێیە بە تایبەت مەڕدارەکان و ئەوەشی خستووەتەڕوو، گەر تۆپبارانەکان بەردەوام بن خەڵک ناوچەکانیان جێ دەھێڵن چونکە تا ئێستا ناوە ناوە تۆپ بارانەکە بەردەوامە."

ئەمەش لە کاتێکدایە، بەیانی ئەمڕۆ بنکە و بارەگای حزبە کوردییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە کۆیە و زڕگوێز بۆردوومانکرا و دواتریش سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسیاریەتی هێرشەکەی راگەیاند.

کەریم کەیفی، سۆران













گەلەری